حکومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، بڕیارە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی دووشەممە بەرواری ٢٦ی حوزەیران سەردانی ئەڵمانیا بکات و لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارە هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئولاف شوڵز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە بەرلین چاویان بەیەک بکەوێت و گفتووگۆی چەند پرسێکی گرنگ بکەن کە بەنیسبەت هەردوولاوە جێگای بایەخ و گرنگی پێدانە.
بە وتەی کریستیان هۆفمان، جێگری وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا کە ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی حوزەیران لە بەرلین قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد رۆژی دووشەممە ئولاف شوڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا لە بەرلین پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات
. لەبارەی تەوەری کۆبوونەوەکە، وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا باسی لەوەکرد، ئولاف شوڵتز و نێچیرڤان بارزانی باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا دەکەن و پێشهاتەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکەن.