سۆران عومەر، “بازرگانێک زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دیناری بەهەدەرداوە”



لەماوەی ڕابردوودا سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لەسەر بەهەدەردانی زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دینار  داوایاکی یاسایی لەدادگای کەرخی بەغداد لە دژی بانکی شیمال تۆمارکرد و ئەم بابەتە لە شەقامی ئەردەندا کاردانەوەی  گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.

دوای بڵاوکردنەوەی داواکە بلەلایەن میدیاکانی ئەو وڵاتەوە کاردانەوەکان سەرهەڵدەدەن کە لەسەر یەکێک لە خاوەن پشکەکانی بانکی شیمال بەناو تاریق حەسەن تۆمارکراوە و ناوبراو لەوڵاتی ئەردەن پرۆژەی بازرگانی بەرفراوانی هەیە.

تارق محەمەد ئیبراهیم حەسەن کە خەڵکی وڵاتی ئەردەنە و یەکێکە لە گەورە بازرگانەکان ناوی لە لیستی ئەو هەشت كەسەدایە، كە پارەی بانکی شیمالیان بەهەدەر داوەو لەڕیگەی میدیاکانەوە ئەردەنییەکان ئاگادارکراون پارەکانیان ڕادەستی ئەو بازرگانە نەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە تاریق حەسەن، تەواوی میدیاكانی وڵاتەكەی ڕووبەڕووی یاسا كردووەتەوە دەڵێت، “ئەو نوسراوە تەزویرە و ئامانج ناشرینكردنی ناوبانگییەتی”، بەوهۆیەوە تیمی بەرگری پارێزەران لە میدیاکانی ئەردەن، داوا لە سەرۆكی پەڕلەمانی عێراق و پارێزگاری بانكی ناوەندی و سۆران عومەر دەکەن، بۆ یەکلایی کردنەوەی دۆسییەکە بچنە ئەردەن.

لەوەڵامی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سۆران عومەر بە ڕادیۆی دەنگی ئەردەنی ڕاگەیاندووە، سەد لە سەد نوسراوەكە فەرمییەو دەتوانین ئەو ڕاستییەش بۆ ڕایگشتی بسەلمێنن.

سۆران عومەر ئاماژەی بەوەشکردووە، پارێزەرانی دۆسییەکە دەتوانن لەڕێی باڵیۆزخانەی عێراق داوایان لێ بکەن هەتا زانیاری وردتریان لەسەر بەهەدەردانی پارەی بانکی شیمال پێبدەن.

سۆران عومەر بە دەنگی عومانی ڕاگەیاندووە، لە بەدواداچوونیان بۆ كەیسەكە ساردنابنەوە تا ئەو كاتەی كەمتەرخەمانی ئەو ڕووداوە بە سزای یاسایی خۆیان دەگەیەنرێن.

هاوکات، دادگای كەڕادە لە بەدواداچوونە یاساییەكانی بەردەوامە، لە ئێستادا هەشت كەس بەناوەكانی نەسرین و محەمەد و سەعد و یاسر و حەمید و وەهاب و تاریق و حارس و نەوزاد ناویان لە ڕیزی پێشوەی ئەو كەسانەدا دێت کە دەستیان لە بەهەدەردانی پارەی هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە بانكی شیمال هەیە هاتووە.

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لەبەرلین کۆدەبێتەوە
پێت نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لەبەرلین کۆدەبێتەوە
وەزارەتی کشتوکاڵ بایەخ بەبەرهەمهێنانی زەیتوون دەدات
دوات وەزارەتی کشتوکاڵ بایەخ بەبەرهەمهێنانی زەیتوون دەدات
پەیوەنیدر