عێراق؛ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و خۆڵ بارین دەستپێدەکات



ئەمڕۆ هەینی، دەستەی کەشناسی عێراق، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای چوار ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند، کە ئاماژە بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و دەستپێکردنی خۆڵ بارین دەکات.

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستەکە ئاماژەی بەوە کردووە؛ “کەش و هەوای سبەی، شەممە، ئاسایی دەبێت، لەگەڵ بوونی بای مامناوەندی باکووری ڕۆژئاوا، کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێک شوێن بەتایبەت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، لە کاتێکدا کەشوهەوا لە ناوچەکانی باکوور، ئاسایی دەبێت، و پلەکانی گەرماش لە سەرتاسەری وڵاتدا کەمێک بەرز دەبنەوە”.

 

ڕاگەیەنراوەکە، ئاماژە بە بەرز بوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات لە سەرتاسەری وڵات” بەتایبەت لە چەند پارێزگایەکە کە”بەرزترین پلەکانی گەرما لە کەربەلا، بابل و دیالە ٤٤، بەغدا ٤٥، نەجەف ٤٦، بەسرە ٤٧ پلە دەبێت”.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “کەش و هەوای ڕۆژی یەکشەممە ئاسایی دەبێت، لەگەڵ بوونی بایەکی مامناوەند بەرەو باکووری ڕۆژئاوا، کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێک شوێنی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن، هاوکات کەشوهەوای ناوچەکانی باکووریش ئاساییە و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژانی پێشوودا”.

 

باس لەوەشکراوە، “کەش و هەوای ڕۆژی دووشەممەش بەهەمان شیوەی ڕۆژانی پیشتر دەبێت، هەروەها با لە باکووری ڕۆژئاوا مامناوەند دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێک شوێنی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، لە کاتێکدا کەشوهەوای ناوچەی باکوور ئاسایی دەبێت، و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە”.

 

بۆ ڕۆژی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت، هاوکات کەشوهەوای ناوچەی باشووریش ئاسایی دەبێت، لەگەڵ بوونی بای سوکی باکووری ڕۆژئاوا بە خێرایی مامناوەند، کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خۆڵ و تۆز لە هەندێک شوێن، و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە”.

لەم شارەی ئێران پلەی گەرما گەیشتە سەرو ٥٠ پلەی سیلیزی
پێشت لەم شارەی ئێران پلەی گەرما گەیشتە سەرو ٥٠ پلەی سیلیزی
لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار تا دێت بێ بەها دەبێت
دواتر لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار تا دێت بێ بەها دەبێت
ەیوەندیدار