لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار تا دێت بێ بەها دەبێت



ئەمڕۆ جارێکی دیکە بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرز بووەوە و یەک دۆلار بەرامبەر بە ٢٥،٠٨٦٠ لیرەی تورکی، مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دوێنێ بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە ٢٤،٨٨٩٧ لیرە تەواو کرد.

ئەمڕۆش جارێکی دیکە بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی و کاتژمێر ١٠:١٥ی بەیانی ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەراورد بە دوێنێ بە رێژەی لە سەدا ٠،٨ بەرز بووەوە و بە ٢٥،٠٨٦٠ مامەڵەی پێوەکرا. لە هەمان کاتدا بەهای یورۆ بە رێژەی لە سەدا ٠،١ بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی و بەرامبەر بە ٢٧،٣٤٥٠ لیرە و یەک پاوەندیش بە رێژەی لە سەدا ٠،٦ بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی بە بەرامبەر ٣١،٩٢٥٠ لیرەی تورکی مامەڵەیان پێوە کرا.

هاوکات نیشاندەری دۆلار بە رێژەی سەدا ٠،٤ بەرزبوویەوە و بوو بە ١٠٢،٨، هەروەها بەراوردی یورۆ/دۆلار بە رێژەی لە سەدا ٠،٧ بەهای لەدەست دا و بووە ١،٠٨٨٠.

بە بڕوای پسپۆڕان دوای ئەوەی ئاماژە بەوە کرا کە بانکی ناوەندیی ئەمریکا رەنگە لەمساڵدا دوو جار رێژەی سوو زیاد بکات، خواست لەسەر دۆلار لە بازاڕەکانی جیهان زیادی کرد.

لە لایەکی دیکەوە بانکی ناوەندیی تورکیا دوێنێ رایگەیاند، سیاسەتی سووی بە ٦٥٠ خاڵ زیادکردووە و لە سەدا ٨،٥٠ بۆ لەسەدا ١٥ بەرزکردووەتەوە.

عێراق؛ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و خۆڵ بارین دەستپێدەکات
پێشت عێراق؛ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و خۆڵ بارین دەستپێدەکات
وادەی دروێنە لەهەرێم کۆتایی هات
دواتر وادەی دروێنە لەهەرێم کۆتایی هات
ەیوەندیدار