پڕۆسەی دروێنەکردنی جۆرە جیاوازەکانی گەنم و جۆ و پاقلەمەنییەکان لە هەرێمی کوردستان کۆتاییهات.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنی پڕۆسەی دروێنەکردنی تەرزە جیاوازەکانی گەنم و جۆ و پاقلەمەنییەکانی بەسەرکەوتوویی راگەیاند.
لەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە پڕۆسەی دروێنەکردنی تەرزە جیاوازەکانی گەنم و جۆ و پاقلەمەنییەکان ئەمساڵیش بەسەرکەوتوویی کۆتاییهات.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە لە کێڵگەی بەرێوەبەرایەتی توێژینەوەی کشتوکاڵیی هەولێر چاوەڕێی دەرئەنجامە زانستیەکانن بۆ ئەوەی باشترین و گونجاوترین تەرز هەڵبژێرین و بیخەینە بەردەست جووتیاران.