ناوی ئه‌و کەسانەی له‌ بۆردمانەکەی ماوه‌ت شەهید و بریندار بوون بڵاوکرایەوە



كامه‌ران عوسمان، له‌ تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی (CPT) له‌باره‌ی دواین زانیاری لەسەر بۆردومانەکانی ئەمڕۆ رایگەیاندووە، لە بۆردومانەکانی ئەمڕۆی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیادا بۆسەر شاخی کێلەشین لە گوندی زەروون، ٥ کەس برینداربوون و کەسێک گیانی لەدەستداوە.
بریندارەکان:
١- محەمەد قادر ئاغا.
٢- کوێخا محەمەد عەلی “بەسەختی بریندارە”.
٣- زانا محەمەد عەلی.
٤- سەعید محەمەد ڕەسوڵ.
٥- ساڵح قادر.

ئاماژەی بەوەشکردوە کەسیکیش بەناوی عەزیز محەمەد ڕەسوڵ لە بۆردومانەکەدا شەهید بووە.

دەشڵێت:”بەشێک لە بریندارەکان تائێستا لە شاخی کێلەشین گیریان خواردووەو داوای تیمی فڕۆکەوانی دەکەن کە بە هانایانەوە بچن”

 زانیاری لەسەر ئەو هاووڵاتییە بەریتانییە بڵاودەکرێتەوە لە هەولێر کە گیانی لەدەستدا
پێت  زانیاری لەسەر ئەو هاووڵاتییە بەریتانییە بڵاودەکرێتەوە لە هەولێر کە گیانی لەدەستدا
ژمارەی  قوربانیانی بۆردومانەکەی ئەمڕۆی سنوری ماوەت بەرزبووەوە
دوات ژمارەی قوربانیانی بۆردومانەکەی ئەمڕۆی سنوری ماوەت بەرزبووەوە
پەیوەنیدر