لەڕووداوێکی هاتووچۆدا شەش کەس برینداربوون



لەڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ڕێگەی نێوان کەلار دەربەندیخان بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە شەش کەس برینداربوون. ڕووداوەکە لەنزیک ئاوەخوێڕی سەربە ناحیەی باوەنوور ڕوویداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئۆتۆمبێلەکە بە ئاراستەی دەربەندیخان هاتووە و بەهۆی پابەندنەبوونی بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە، هاوکات لە ڕووداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و پێنج سەرنشین برینداربوون.

دوابەدوای ڕووداوەکە، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست بریندارەکان گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد لە ناحیەی باوەنوور.

نرخی نەوت دابەزی
پێت نرخی نەوت دابەزی
کۆمپانیای ئۆشنگەیتی ئەمریکی گیانلەدەستدانی سەرنشینەکانی ژێردەریایی تایتانی راگەیاند
دوات کۆمپانیای ئۆشنگەیتی ئەمریکی گیانلەدەستدانی سەرنشینەکانی ژێردەریایی تایتانی راگەیاند
پەیوەندیدار