وەزارەتی دارایی: هەوڵدەدەین پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکەین



وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ٤٠٠ ملیاری دیناری دیکە لە لایەن بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان و هەوڵدەدەین پێش جەژنی قوربان مووچەی سەرجەم وەزارتەکان دابەشبکەین.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و وەزارەتی دارایی رەزەمەندییان لەسەر ناردنی ٤٠٠ ملیار دیناری دیکە دا بۆ هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٥ی مووچەخۆران و فەرمانبەران.

وتیشی: هەوڵدەدەین بە ٤٠٠ ملیار دینارە پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکەین.

تا ئێستا مووچەی وەزارەتی تەندروستی، پێشمەرگە ، ناوخۆ، دارایی مووچەی مانگی پێنجیان وەرگرتووە و دیاریش نییە دواتر مووچەی کوێ دابەشدەکرێت، چونکە وەزارەتی دارایی بۆ ئەم مانگە خشتەی مووچەی بڵاونەکردووەتەوە و رۆژانە وەزارەت وەزارەت بڵاویدەکاتەوە.

کۆمپانیای ئۆشنگەیتی ئەمریکی گیانلەدەستدانی سەرنشینەکانی ژێردەریایی تایتانی راگەیاند
پێت کۆمپانیای ئۆشنگەیتی ئەمریکی گیانلەدەستدانی سەرنشینەکانی ژێردەریایی تایتانی راگەیاند
حاکم قادر حەمەجان، پێویستە کورد لەکەرکوک یەک لیستی هەبێت
دوات حاکم قادر حەمەجان، پێویستە کورد لەکەرکوک یەک لیستی هەبێت
پەیوەنیدر