دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان بە چەندین پارچەی ئامادەکراو بۆ فرۆشتن-ەوە دەستگیرکرد .
دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنێکی ورد، هێزەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە ڕۆژی ٢٠٢٣/٦/٢١تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد بە ناوی( س ، ی ، ع ) ڕەگەزی نێرە، کە چەندین پارچەی ئامادەکراو، ماددەی هۆشبەری لە جۆری ( هێرۆین ) پێبووە، بە مەبەستی فرۆشتنی .
تۆمەتبار بەپێ ی ماددەی( ٢٥ ) لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵیەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.