وەزارەتی پەروەردە ڕەنگ و شێوازی جلوبەرگی خوێندكارانی دیاریكرد



وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بە فەرمی ڕەنگ و شێوازی جلوبەرگی خوێندکارانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دیاریکرد، کە سەرجەم قۆناغەکانی باخچەی ساوایان تا قۆناغەکانی ئامادەیی دەگرێتەوە.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە فەرمانێكی وزاریدا، كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پارێزگاکانی کردووە ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیاردراوە بە پەیڕەوکردنی جۆری یەکپۆشی بۆ خوێندکاران لە ناوەندەکانی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردە.

بەپێی فەرمانە وزارییەكە، جلوبەرگی خوێندکاران لە ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بەم شێوەیە دەبێت:
١.باخچەکانی ساوایان لە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی:
کچ؛ کراسی پەمەیی لەگەڵ تەنورە یان پانتۆڵی خۆڵەمێشی
کوڕ؛ کراسی شین لەگەڵ پانتۆڵی خۆڵەمێشی

٢.قۆناغەکانی بنەڕەتی (١- ٦) لە ناوەندە حکومییەکان:
کچ؛ تەنورە یان پانتۆڵی رەساسی لەگەڵ کراسی سپی
کوڕ؛ پانتۆڵی رەساسی لەگەڵ کراسی سپی

٣.قۆناغی بنەڕەتی (٧ و ٨ و ٩) لە ناوەندە حکومییەکان:
کچ؛ تەنورە یان پانتۆڵی نیلی لەگەڵ کراسی سپی
کوڕ؛ پانتۆڵی نیلی لەگەڵ کراسی سپی

٤.قۆناغی ئامادەیی (١٠ و ١١ و ١٢) لە ناوەندە حکومییەکان:
کچ؛ تەنورە یان پانتۆڵی رەش لەگەڵ کراسی سپی
کوڕ؛ پانتۆڵی ڕەش لەگەل کراسی سپی

ئاسایشی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پێشت ئاسایشی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
یاسای نەوت و غاز کاری لە پێشینەی ئەنجومەنی نوێنەرانە
دواتر یاسای نەوت و غاز کاری لە پێشینەی ئەنجومەنی نوێنەرانە
ەیوەندیدار