یاسای نەوت و غاز کاری لە پێشینەی ئەنجومەنی نوێنەرانە



ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق ڕایگەیاند، یاسای نەوت و غاز و یاساکانی تر بابەتی گفتوگۆی پەرلەمانتارانن و خواستێکی زۆر  لە ئەنجومەنی نوێنەران ھەیە بۆ تێپەڕاندنی یاسای نەوت و غاز لە قۆناغی داھاتوودا،

مستەفا کەرعاوی ئەوەشی خستەروو هەندێک پرۆژە یاسا هەیە کە پێویستی بە لێکتێگەشتنی سیاسی هەیە لەوانە یاسای لێبوردنی گشتی کە بابەتێکە بەر لەوەی دەستبکرێت بە رێکارەکانی پەسەندکردنی پێویست دەکات بەوردی لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.

وتیشی، ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند یاسایەکی تری گرنگ دەکات لەوانە یاسای خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان و یاسای تایبەت بە رێککەوتنە دەرەکییەکان،

جگەلەوەش چەندین پرۆژە یاسای تر کەلە وەرزی یەکەم و دووەمی یاسادانان ڕەوانەی حکومەت کراونەتەوە چاوەڕوان دەکرێت جارێکی تری ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێنەوە، لە ئێستاشدا گرنگرین پرۆژە یاساکان کە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت یاسای نەوت و غاز و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە.

 

 

وەزارەتی پەروەردە ڕەنگ و شێوازی جلوبەرگی خوێندكارانی دیاریكرد
پێشت وەزارەتی پەروەردە ڕەنگ و شێوازی جلوبەرگی خوێندكارانی دیاریكرد
كەشوهەوای ڕۆژانی جەژن ڕاگەیەنرا
دواتر كەشوهەوای ڕۆژانی جەژن ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار