ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی لەرێکەوتی ٢١\٦\٢٠٢٣ بڕیاری ژمارە( ١١٥) دەرکرد تایبەت بەقەدەغە کردنی فرۆشتن وسەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقام وشۆستە و شوێنەگشتییەکان.
هاوکات ڕاشیگەیاند تیمەکانمان بەهاوکاری وەزارەتی توندروستی و هێزە ئەمنییەکان بەدواداچوونی ورد دەکەن و هەرکەس و لایەنێک پێشێلی ڕێنماییەکان بکات بەتووندترین شێوە سزا دەدرێت.