پارتی بڕیاریدا بە لیستی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێندراوەکان بکات.
لیزا فەلەکەدین کاکەیی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکوک – گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کەناڵی کوردستان ٢٤ی راگەیاند، پارتی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کردووە و بە لیستێکی سەربەخۆش بەشدار دەبێت.
سەبارەت بە هاوپەیمانیکردن لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش ڕایگەیاند، وەك پارتی هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنێک دەکەین کە “رابردوویێکی نەتەوەیی و کوردستانی هەبێت و بە سیاسەتەکانی نەبووبێتە هۆکار بۆ ئەوەی کوردانی ناوچە کوردستانییەکان ڕووبەڕووی زوڵم ببنەوە”.
دوێنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی ١٨ی کانوونی یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوەدەچێت.