ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێم بەمەبەستی دروستکردنی ڕێڕەوی هاتووچۆی تایبەت بە نابینایان و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەسەر شۆستەی شەقامەکانی شاری هەولێر واژۆی لەسەر خەرجکردنی بڕی ٢٤٦ ملیۆن و ٦٢٠ هەزار دینار کردووە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گوژمەیەی تەرخانکراوە لەسەر داهاتی شارەوانیی هەولێر خەرج دەکرێت کە مه‌به‌ست لێی خزمه‌تكردن و ئاسانكاریی هاتوچۆیه بۆ نابینایان و کەسانی خاوەنپێداویستی تایبەت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌تیان پارێزراو بێت و به ئاسانی بتوانن هاتوچۆ بكه‌ن.
باسی لەوەشکردووە، ئه‌و گوژمه‌یه بۆ دروستكردنی ڕێڕه‌وی نابینایان له‌سه‌ر شۆسته‌ی شه‌قامی شاره‌وانی تا چوارڕیانی نیشتمان و قه‌یسه‌ری و قه‌ڵات و شه‌قامی باتا له شاری هه‌ولێر خه‌رج ده‌كرێت.