بە هۆی دەستکاریکردنی تەقەمەنییەوە هاووڵاتییەك لە سنووری قەزای پێنجوێن گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، خاوەنی تراکتۆرێك لە ڕێگەی باشماخ لەکاتی کارکردندا تەنێکی دۆزیوەتەوە، پاشان بۆ ئەوەی بزانێت چییە، کێشاویەتی بە ویلی تراکتۆرەکەیدا.
لەو کاتەشدا تەنەکە تەقیوەتەوە و دەستبەجێ هاووڵاتییەکە گیانی لەدەستداوە.