عەلی قەرەداغی: پێویستە موسڵمان باشترین ئاژەڵ بۆ قوربانیکردن هەڵبژێرێت



ئەمینداری گشتی یەکێتیی زانایانیی موسڵمانانە و سەرۆکی دەزگای ڕابیتەی ئیسلامیی کورد لە بارەی قوربانیکردن فەتوایەکی دەرکرد و دەڵێت:”پێویستە موسڵمان لەڕووی قەڵەوی و زۆری گۆشتەوە باشترین ئاژەڵ بۆ قوربانیكردن هەڵبژێری”.

د. عەلی قەرەداغی، رایگەیاندووە، قوربانیكردن بریتییە لە سەربڕینی ئاژەڵانی وەك مەڕ، بزن، رەشە وڵاغ (گا و مانگا) و وشتر لە جەژنی قورباندا، بە مەبەستی پەرستنی خوای گەورەو نزیككەوتنەوە لێی، هەروەها لە سێ‌ رۆژەكەی تری جەژندا، تەنها یەك سەر مەڕ، یان یەك سەر بزن بۆ یەك كەس دەبێ‌، بەڵام رەشە وڵاغ یان وشتر تەنها یەك دانەیان بۆ قوربانیی حەوت كەس دەبێ‌.

دەشڵێت:” مەرجی ئەو ئاژەڵە كە دەكرێتە قوربانیی ئەوەیە كە دەبێت سەلامەت بێت لە نەخۆشییەكی عەیبداركەر كە كاریگەری هەبێت لەسەر گۆشتەكەی، یان لەسەر شكڵ و شێوەی، رای بەهێز ئەوەیە كە ئەگەر ئەو ئاژەڵە بێ‌ دووگ بێت هیچ زیانی نیە، یان دووگی بڕدرابێت، یان خەسێنرابێت، ئەمەش رای بەهێزە لە گوتەی زانایاندا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبەرئەوە ئاژەڵی كوێر كە كوێرییەكەی دیاربێت بۆ قوربانی نابێ‌، یان نەخۆشییەكی دیاری هەبێت، نابێت شەل بێت بەجۆرێ‌ شەلییەكەی بەرچاو بێت، نابێت لەڕێ‌ بێت كە گۆشتی پێوە نیە، هەروەها نابێت لەبری (كرێی) سەربڕینەكەی هیچ بەشێكی قوربانیی لێبدرێ‌ بە قەسابەكە، نابێت نە گۆشت و نە پێستەكەی بفرۆشرێت، هەروەها دەبێت هەموو پارچەكانی جەستەی قوربانییەكە ببەخشرێتەوە تەنانەت پێست و مووەكەشی…

د. عەلی قەرەداغی دەشڵێت:”كەواتە پێویستە موسڵمان لەڕووی قەڵەوی و زۆری گۆشتەوە باشترین ئاژەڵ بۆ قوربانیكردن هەڵبژێری، هەروەها دووركەوتنەوە لە هەر عەیبێك لەو عەیبانەی پێشەوە، چونكە خوای گەورە دەفەرموێ‌: [ذَلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَي الْقُلُوبِ]سورة الحج(32)

بەغدا بڕە پارەیەکی دیکەی بۆ هەرێمی کوردستان نارد
پێشت بەغدا بڕە پارەیەکی دیکەی بۆ هەرێمی کوردستان نارد
ئەمریکا هۆشداری بە هێزی پێشمەرگە دەدات
دواتر ئەمریکا هۆشداری بە هێزی پێشمەرگە دەدات
ەیوەندیدار