فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووەکانی ڕۆژانی جەژنی دیاریکرد.
بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، رۆژی سێشەممە ٢٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٣، تا ڕۆژی شەممە یەکی تەممووزی ٢٠٢٣، لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت، جگە لە وەزارەتی پەروەردە کە بە گوێرەی خشتەی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان، رۆژی سێشەممە ٢٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٣ کۆتا تاقیکردنەوەی گشتیی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی ئەنجام دەدرێت.
ڕۆژی یەکشەممە دووی تەممووزی ٢٠٢٣، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.