یەکێتی ئەوروپا ٧٠ کەسایەتی ڕووسی و ٣٠ کۆمپانیای لە یازدەهەمین پاکێجی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا دژی ڕووسیا زیاد کرد.
ئەندرێز سادۆس باڵیۆزی پۆڵەندا لە یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، پاکێجی نوێی سزاکان، جگە لەوەی باسکراوە، دابینکردنی نەوت لەخۆدەگرێت کە بە لقی باشووری بۆری “دروژبا”دا تێدەپەڕێت، هەروەها قەدەغەکردنی هاتنە ناوەوەی بارهەڵگری ڕووسی کە بارکرابوون بە کاڵا بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.
سادۆس ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانەی لە پاکێجی سزا نوێیەکەدا هاتووە، تۆمەتبارن بە “دیپۆرتکردنەوەی نایاسایی منداڵان”، تۆمەتەکانیش ئاراستەی کۆمپانیاکانی ناو لیستی کۆمپانیاکان دەکەن، بەپێیەی هاوبەسن لە “دەورەدان و دەربازبوونی ڕووسیا لە سزایانەی بەسەریدا سەپێنراون، و پشتیوانیکردن لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت بە ئۆکرانیا”.
هەمان سەڕچاوه تیشکی خستۆته سەر ئەوەی که پاکێجی نوێی سزاکان دابینکردنی ئه ڵماس له ڕوسیاوه قەدەغه ناکرێت، سەرەڕای هەوڵه بێوچانەکانی پۆڵاند که چەند مانگێکی خایاند بۆ ئەوەی ئه ڵماسیش بگرێتەوه .
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند کە پاکێجی ١١ سزاکە لە ٢٣ی حوزەیرانەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە،و لە ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتییەکەدا بڵاودەکرێتەوە.
نوێنەری سوید کە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا دەکات، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە “نوێنەری هەمیشەیی یەکێتیی ئەورووپا، لە میانەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا لە برۆکسل، پاکێجی یازدەهەمی سزاکانی سەر ڕووسیایان پەسەند کرد”.
لەدوای هێرشی سەربازی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا وڵاتانی جیهان و یەکێتی ئەوروپا چەندین سزای جۆراوجۆریان بەسەر ئەو ووڵاتەدا سەپاندووە و فشارەکانیش بۆ کۆتایهاتنی لەشکرکێشییەکە بەردەوامە.