دۆلار گەیشتەوە بەرزترین ئاست



سەرەڕای پەسەند كردنی بودجە لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە، جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبووەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند،دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە، بەهای 100 دۆلار گەیشتە 147 هەزار دینار لەكاتێكدا بەیانی لەكاتی كردنەوەیدا بە 146 هەزار و 250 دینار بوو.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەو شێوە چاوەڕوان نەكراوە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژانە بانكی ناوەندی زیاتر لە 250 بۆ 270 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و ڕۆژ بەڕۆژ ڕێكارەكانی بۆ بەرزكردنەوەی بەهای دینار و دابەزاندنی بەهای دۆلار زیاتر دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ لەتیف ڕەشید، سەرۆك كۆماری عێراق یاسای بودجەی پەسەند كرد و ڕەوانەی ڕۆژنامەی فەرمی (وەقائعی عێراق) كرا بۆ بڵاوكردنەوەی و پێدەچێت لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە بكەوێتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە، كە بە فەرمی نرخی 100 دۆلار بە 130 هەزار دینار دیاری كراوە.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئاگادارییەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە
پێت وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئاگادارییەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە
پەرلەمانتارێكی كورد وردەكاری جێبەجێ‌ كردنی یاسای بودجە ئاشكرادەكات
دوات پەرلەمانتارێكی كورد وردەكاری جێبەجێ‌ كردنی یاسای بودجە ئاشكرادەكات
پەیوەنیدر