عێراق شروبی پەتا و كۆكەی دروست كرد



كۆمپانیای دەرمانی سامەڕا، كە لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا خاوەنی ناوبانگێكی گەورەی جیهانی بوو لە دروستكردنی دەرمان، دەستی بەكاركردن كردەوە و شروبێكی بۆ پەتا و كۆكە خستەبازاڕەوە.

كۆمپانیای دەرمانی سامەرا لە بەیاننامەیەكدا دروستكردنی شروبی (سامافێد پڵەس)ی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد، كە شروبەكە بۆ چارەسەری ئەنفلۆنزا و حەساسیەت و هەڵامەت و نەهێشتنی لوتگیران و ئاوی لووت و کەمکردنەوەی پژمین بەكاردێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، شروبەكە ڕزگارت دەكات لە ئازاری سەرئێشە و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی تا.

كۆمپانیای دەرمانی سامەڕا ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئێستادا 60 هەزار بوتڵ (قنینە)ی لەو شوربە دروست كردووە و خستویەتیە ناو دەرمانخانەكانەوە.

كۆگاكانی خۆراكی سلێمانی پڕبوون و بەشەخۆراك زیاد دەكات
پێشت كۆگاكانی خۆراكی سلێمانی پڕبوون و بەشەخۆراك زیاد دەكات
پشووی فەرمانبەران و مامۆستایان و خوێندكاران ڕاگەیەنرا
دواتر پشووی فەرمانبەران و مامۆستایان و خوێندكاران ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار