پارەیەكی دیكە لە بەغداوە گەیشتە هەرێم و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت



بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە بڕی 10 ملیار دینار لە شایستە داراییەكانی جوتیاران گەیشتۆتە هەرێم و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

بەڕێوەبەریەتی گشتی بازرگانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕی (١٠) ملیار دینار خرایە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشاسازی، کەتایبەتە بە شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2023.

ڕاشیگەیاندووە، پاش تەواوبونی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان، دەست بەدابەشکردنی دەکرێت بەسەر جوتیاراندا بەپێی ڕۆژی ڕادەست کردنی گەنمەکانیان بەسایلۆکان.

ڕوونیشی كردۆتەوە، پارەكە بڕی 5 ملیار دیناری بۆ سلێمانییە و 2 ملیار دیناری بۆ هەولێر و 3 ملیار دیناری بۆ دهۆكە.

زیاتر لە 23 ملیۆن هاوڵاتی عێراقی مافی دەنگدانیان هەیە
پێت زیاتر لە 23 ملیۆن هاوڵاتی عێراقی مافی دەنگدانیان هەیە
سەرۆک کۆمار یاسای بودجەی عێراقی واژۆ کرد
دوات سەرۆک کۆمار یاسای بودجەی عێراقی واژۆ کرد
پەیوەنیدر