ئەمەریکا بە سیستمێکی وەزارەتی بەرگری یارمەتی کەنەدا دەدات



دوای کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکانی کەنەدا لە سەرەتای ئەم مانگە، حکومەتی ئەمەریکا بڕیاری دا بە سیستمێکی وەزارەتی بەرگری یارمەتی کەنەدا بدات لە زوو دەستنیشانکردنی شوێنی کەوتنەوەی ئاگری دارستانەکان.

سیستمەکە کە بە سیستمی پاسەوانی ئاگر Fireguard system ناسراوە، سوود لەو وێنە و زانیارییانە وەردەگرێت کە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مانگە دەستکردەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکاوە پێی دەگات.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بەم هاوکارییە دەڵێت ،ئەم سیستمە لە ماوەی هەردوو ساڵی 2021 و 2022 کاریگەری خۆی سەلماندووە لە زوو ئاگادارکردنەوە لە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکان و بەهۆیەوە توانراوە زووتر ئاگرەکان کۆنترۆڵبکرێن.

سیستمی پاسەوانی ئاگرکوژێنەوە، زیاتر پشت بە داتای مانگە دەستکردە سەربازییەکان دەبەستێت کە دەگەنە ناوەندی نیشتمانی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگر و بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری دارستانەکانی ئەمەریکا و دەزگای هەواڵگری بۆ جوگرافیای نیشتمانی ، هەر ئاگرێک لە نێو دارستانەکاندا بەدیبکرێت، ڕاستەوخۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگاداردەکرێنەوە.

سیستمەکە لە ساڵی 2019 دا تاقیکرایەوە و لە ساڵی 2021 خرایە کارەوە. لە ئێستادا دوو تیم لە هێزی ئاسمانی و هێزەکانی پاسەوانانی نیشتمانی، سیستمەکە بەڕێوەدەبەن. یەک لە تیمەکان لە ویلایەتی کالیفۆرنیایە و ئەوی دیکەیان لە ویلایەتی کۆلۆرادۆیە ، ئەم سیستمە هەموو 15 خولەک جارێک زانیاری دەدات لەسەر ئەو ناوچانەی کە مەترسی هەیە ئاگریان لێبکەوێتەوە.
لە ماوەی ئەو دوو هەفتەیەدا کە ڕووبەرێکی زۆری دارستانەکانی کەنەدا گڕیانگرت ، بێجگە لە زیانە ژیینگەییەکان لەڕووی سوتانی دارستانەکانەوە هاوکات  تەمێکی چڕی لە دووکەڵ و سووتووی دارەکان ئاسمانی بەشێک لە ناوچەکانی کەنەدا و ئەمەریکای گرتەوە و ناوەندی شارەکانی نزیک لەئاگرەکەی پڕکرد لە بۆنی دوکەڵ و سوتووی دارەکان.

بەشێک لە زانیارییەکان لە ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس وەرگیراوە.

سەرۆک کۆمار یاسای بودجەی عێراقی واژۆ کرد
پێشت سەرۆک کۆمار یاسای بودجەی عێراقی واژۆ کرد
لێکەوتەکانی دوو هەژمارە بانکییەکەی نێو ماددەی ١٣ ی بودجەی عێراق لەسەر هەرێمی کوردستان
دواتر لێکەوتەکانی دوو هەژمارە بانکییەکەی نێو ماددەی ١٣ ی بودجەی عێراق لەسەر هەرێمی کوردستان
ەیوەندیدار