لەسەر بێزارکردنی هاووڵاتیان دەستگیرکران، بەڵام تاوانەکانی دیکەشیان ئاشکرا بوو



پۆلیسی سلێمانی چوار کەسی بە تۆمەتی بێزارکردنی هاووڵاتییان دەستگیرکرد، بەڵام لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت تاوانی دیکەشیان ئەنجام داوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك لە چەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی سكاڵایان تۆماركرد كە چەند كەسێك بوونەتە هۆی بێزاركردنیان، مەفرەزەكانی نوسینگەی ڕۆژهەڵاتی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

ڕوونیشیکردەوە کە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن و لەكاتی لێكۆڵینەوەكانیشدا دانیان ناوە بەئەنجامدانی 16 تاوانی دزیكردنی پاتری ئۆتۆمبێل و كێبڵی كارەبای ماڵان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تۆمەتباران ب،م،ت لەدایكبووی 2004، ب،م،ت لەدایكبووی 2004، د،ب،ع لەدایكبووی 2004 و ڕ،أ،ب لەدایكبووی 2005 بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.

دژە تیرۆری عێراق ئامادەیی بۆ هێرشکردنە سەر پەکەکە دەردەبڕێت
پێت دژە تیرۆری عێراق ئامادەیی بۆ هێرشکردنە سەر پەکەکە دەردەبڕێت
دژە تیرۆری عێراق لە هەولێر و سلێمانی فەوج دەکاتەوە
دوات دژە تیرۆری عێراق لە هەولێر و سلێمانی فەوج دەکاتەوە
پەیوەنیدر