بایدن؛ سەرۆکی چین دیکتاتۆرە



ڕۆژێک دوای سەردانەکەی بلینکن بۆ پەکین، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، سەرۆکی چین بە “دیکتاتۆر” وەسف دەکات و پەکین وەڵامی دەداتەوە.

 

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، شی جین پینگ، هاوتا چینییەکەی بە “دیکتاتۆر” ناو برد.

 

بایدن، رۆژی سێشەممە ٢٠ – ٦ – ٢٠٢٣ لە کۆبوونەوەی کۆکردنەوەی هاوکارییەکانی پارتی دیموکراتدا بە ئامادەبوونی ڕۆژنامەنووسان ئەم قسیەی کرد.

 

بایدن بە بەشداربووانی ڕاگەیاند، ڕووداوەکەی مانگی شوباتی ئەمریکا کە باڵۆنێکی چینی خستە خوارەوە کە پێدەچوو بۆ کاری سیخوڕی بێت، سەرۆکی چینی توڕە کردووە.

 

سەرۆکی ئەمریکا وتی: هۆکاری ئەوەی شی جین پینگ زۆر دڵتەنگ بوو کاتێک ئەو باڵۆنەمان خستە خوارەوە، دوو سندوقی پڕ لە کەرەستەی سیخوڕیی تێدابوو.

 

 

بایدنی تەمەن ٨٠ ساڵ کە بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی خۆی کاندید دەکاتەوە، نیگەرانییەکانی خۆی سەبارەت بە زەبەلاحە ئاسیاییەکە کەمکردەوە و بە بەخشەرانی پارتەکەی ڕاگەیاند “چین ڕووبەڕووی کێشەی ئابووری ڕاستەقینە بووەتەوە”.

 

ئەم لێدوانانە ناڕەزایەتی توندی پەکین لێکەوتەوە، کە تەنها چەند ڕۆژێک پێش ئەو قسانەی بایدن، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی چینی کردبوو لە هەوڵێکدا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان دوو زلهێزەکەی جیهان.

 

لای خۆیەوە چین ڕۆژی چوارشەممە ٢١ – ٦ – ٢٠٢٣ قسەکانی سەرۆکی ئەمریکای بە “بێمانا” ناوبرد.

 

ماو نینگ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، “ئەم قسەیەی لایەنی ئەمریکی بەڕاستی نالۆژیکیی و نابەرپرسیارانەیە و ڕەنگدانەوەی واقیع نییە”.

لە هەر چوار هاوسەرگیریەک یەکێکیان شکست دەهێنێت
پێشت لە هەر چوار هاوسەرگیریەک یەکێکیان شکست دەهێنێت
شاندێکی حکومەتی هەرێم لە ئەوروپایە و داوای پشتیوانی نێوەوڵەتی دەکات
دواتر شاندێکی حکومەتی هەرێم لە ئەوروپایە و داوای پشتیوانی نێوەوڵەتی دەکات
ەیوەندیدار