ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە جێبەجێکردنی یاسای بودجە دەستپێدەکات، مژدەش دەدات بە هاووڵاتییان کە گۆڕانکاریی گەورە لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکاندا دەبینن.
ئەمڕۆ چوارشەممە موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، ئەم هەفتەیە یاخود لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا یاسای بودجە لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە پەسەند دەکرێت.
ڕوونیشیکردەوە، ئەگەرهاتوو تا هەفتەی داهاتوو سەرۆک کۆمار پەسەندیشی نەکات، ئەوا ١٥ ڕۆژی بەسەردا تێپەڕ دەبێت و لەوکاتەشدا بەپێی دەستوور یاساکە بە پەسەندکراو هەژماردەکرێت.
موعین کازمی ڕاشیگەیاند، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەستدەکرێت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە و هاووڵاتییان لە قۆناغی داهاتوودا گۆڕانکاری گەورە دەبینن لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکاندا.