دووەم حاجی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد



ئەو حاجییەی لە مەککە جەڵتەی مێشك لێدابوو، لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، دووەم حاجی لەشاری مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد.

ڕوونیکردەوە حاجیەکە ناوی ئەختەر ئەحمەد عەبدولکەریمە و لەدایکبووی ١٩٥٥ی ھەڵەبجەی تازەیە.

ئەو حاجییە پێشتر بەهۆی جەڵتەی مێشک داخڵی نەخۆشخانە کرا و دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

وەزارەتی ئەوقاف ئەوەشیخستەڕوو کە حاجییەکە بەڕەزامەندی کەسوکارەکەی لە شاری مەککەی پیرۆز بەخاک دەسپێردرێت .

ئەمە دووەم حاجی کورد کە لە مەککە کۆچی دوایی بکات، دوێنێش حاجییەکی دیکە بە ناوی رەحیمە قادر حەسەن دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین، لە مەککە گیانی لەدەستدا.

وەزارەتێکی دیکە مووچەی مانگی پێنج وەردەگرێت
پێشت وەزارەتێکی دیکە مووچەی مانگی پێنج وەردەگرێت
حاڵه‌تێكی‌ تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون له‌ ئاكرێ تۆماركرا
دواتر حاڵه‌تێكی‌ تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون له‌ ئاكرێ تۆماركرا
ەیوەندیدار