حاڵه‌تێكی‌ تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون له‌ ئاكرێ تۆماركرا



لە قه‌زای ئاكرێ حاڵه‌تێكی‌ تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆماركرا.

نێچیرڤان هه‌ركی، وته‌بێژی ته‌ندروستی ئاكرێ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی پشكنینی كه‌سێك كه‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ وه‌كو گومانلێكراوی تای خوێنبه‌ربوون له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدایه‌، له‌ به‌غدا گه‌ڕایه‌وه‌ و دەرکەوت کە توشی تای خوێنەبەربوون بووە.

کەسەکە دانیشتووی شارۆچكه‌ی دینارته‌یه‌ و كاری كڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵی كردووە و تەندروستی باش بووە و رەانەی ماڵەوە کراوەتەوە و لەماڵەوە چاودێری دەکرێت.

دووەم حاجی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد
پێت دووەم حاجی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد
دەزگای ئاسایشی هەرێم دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد
دوات دەزگای ئاسایشی هەرێم دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد
پەیوەنیدر