دەزگای ئاسایشی هەرێم دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد



لە ڕاگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند لەچوارچێوەی بەدواداچوونەکانیان و بەهەماهەنگی ئاسایشی فڕۆکەخانەی سلێمانی توانرا ڕێگری بکرێت لە بەدنەدەرەوەی بڕێکی زۆر لە ماددەی هۆشبەر و سەدان کارتی ئەلیکترۆنی،

 

لەڕاگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشدا هاتووە، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ، لە پێناو چەسپاندنی یاسا و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە کارێکی نایاسایی توانرا ڕێگری بکرێت ، لە بردنەدەرەوەی سەدان ( کارتی بانکی ئەلیکترۆنی ) بەشێوازی شاراوە لە لاپتۆپ و پاوەربانک و خواردەمەنی شاردرابونەوە ، ئەمەش پێچەوانەی یاسا و ڕێنماییەکانی بانکی مەرکەزی عێراقی یە .

هەروەها لەنیو کەلوپەلەکاندا هەندێک ماددەی پزیشکی کە ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەبووە دەستی بەسەردا گیرا ،

 

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە ، دوو تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران  کە بڕی ٧ کیلۆ و ١٧٠ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( حەشیش ) یان پێبووە کە بەشێوازی شاراوەیی ئامانجیان بووە بیبەنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

 

هاوکات تۆمەتباران لە ئێستادا بە ماددەی ٢٥ لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە .

 

حاڵه‌تێكی‌ تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون له‌ ئاكرێ تۆماركرا
پێشت حاڵه‌تێكی‌ تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون له‌ ئاكرێ تۆماركرا
هێڵەكانی ئینتەرنێت لەتەواوی عێراق ڕادەگیرێن
دواتر هێڵەكانی ئینتەرنێت لەتەواوی عێراق ڕادەگیرێن
ەیوەندیدار