محەمەد دلێمی: کۆنتڕۆڵی تای خوێنبەربوون کرا



محەمەد سەباح دلێمی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی ئەنبار لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند: لە ئەنبار لەماوەی ڕابردودا تەنیا پێنج حاڵەتی تای خوێنبەربوونیان تۆمارکردووە و هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان تۆمارنەکراوە.

بەڕێوەبەرەکە ڕاشیگەیاند، کە کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی تای خوێنبەربونیان کردوە و نکۆڵی لەوە دەکات کە حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێ لەنێو تووشبوواندا تۆمارکرابێت.

لە درێژەی قسەکانیدا دلێمی دەڵێت: بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئەنبار بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشەکانی ڤێتێرنەری و ژینگە و هێزە ئەمنییەکان ڕێوشوێنی خۆپارێزییان گرتوەتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە هاوردەکردنی ئاژەڵ کە مۆڵەتی تەندروستییان نییە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دەرمانییان لە زۆربەی ناوچەکان و ئەو ناوچانەی کە ئاژەڵییان تێدا بەخێودەکرێت ڕشتوە و ئاژەڵدارەکانیش پابەندکراون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان.

 

قائیمقامی سلێمانی :ھاوسەنگی نرخ ڕادەگرین
پێشت قائیمقامی سلێمانی :ھاوسەنگی نرخ ڕادەگرین
ڕاگەیەنراوی كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و ئەردۆغان
دواتر ڕاگەیەنراوی كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و ئەردۆغان
ەیوەندیدار