حەوت ڕێگا بۆ مانەوە لە کەش و هەوای گەرمدا



چاودێریکردنی تەندروستیت لە کەشوهەوای گەرمدا دەتوانێت هەندێک گۆڕانکاری لە خووەکانتدا کات، لەو خواردنانەی دەیخۆین تا ئەو شتانەی لەبەری دەکەین.،

هەموومان دەزانین تیشکی سەروو بنەوشەیی (UV) زیانبەخش دەبێت و بۆ ئەوەی خۆمان بپارێزین پێویستە دژەخۆر بەکاربهێنین. بەڵام جۆرێکی پاراستن کە کەمتر بەناوبانگە بە “فەیسکینی” ناسراوە، کە تیشکی سەروو بنەوشەیی لە دەم و چاومان و قژمان دوور دەخاتەوە، هیچ شتێک لەوە گرنگتر نیە بە تایبەتی لەکاتی دانیشتن لە  کەنار یان دەوری ئاودا.

بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لەوەی کە لە کاتی گەرمادا بە تەواوی پارێزراویت، چەند ئامۆژگارییەکی تەندروستی کە کەمتر ناسراون،  بەیەکەوە دەبەستینەوە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات فێنک و تەندروست بمێنیتەوە.

 

  1. جل و بەرگی گونجاو لەبەر بکە کاتێک لە نزیک ئاو بون

لە کاتێکدا کە لە دەوروبەری ئاو بوون هەست بە فێنکی و ساردبوونەوە دەکەیت، بەڵام لە ڕاستیدا ڕووی ڕەنگدانەوەییەکەی بەرکەوتنی تیشکی سەروو بنەوشەیی زیاد دەکات. ئەمە لەوانەیە نەک تەنها ببێتە هۆی تێکچوونی پێست و قژ، بەڵکو زۆر بەرکەوتنیش دەبێتە هۆی نەخۆشیی مەترسیدارتر. بەکارهێنانی کرێمی دژە  خۆر، دەتوانێت یارمەتی بدات بۆ پاراستنی دەموچاو و قژت لەم تیشکی UV یە بەهێزە.

 

  1. سەرچاوەی گەرمی زیادە مەهێڵە

بۆ ئەوەی بە ئاسوودەیی و ساردی بمێنیتەوە، دەتوانیت هەوڵ بدەیت سەرچاوە ناپێویستەکانی گەرما لە ماڵەوە کەم بکەیتەوە. ئەمەش دەتوانێت بە مانای گۆڕینی گڵۆپە گەرمەکان بێت، کە گەرمییەکی زۆری زیادە دروست دەکات. هەروەها ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانی تر دەتوانن گەرمی بۆ ماڵەکەت زیاد بکەن، وەک ئەو کۆمپیوتەرانەی کە بەجێهێڵراون بە داگیرساوی  یان ئامێری چێشت لێنان، . هەوڵ بدە بەکارهێنانی چێشتخانەکەت سنووردار بکەیت لە کاتی ڕۆژدا و ئامێرە ئەلکترۆنیەکان بکوژێنەوە کاتێک تەواو دەبیت.

 

  1. دوور بکەوەرەوە لە خواردنی نیوەڕۆی دەوڵەمەند بە پرۆتین

خواردنی ئەو خۆراکانەی وەک خواردنە دەریاییەکان و گۆشتی سوور و شیرەمەنیەکان کە ڕێژەیەکی زۆر پرۆتینیان تێدایە، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە وزەی زیاتری دەوێت بۆ هەرسکردنی ئەم خۆراکانە، باشتر وایە ژەمە بچووکەکان بخۆیت، خواردنی ژەمێکی پڕ لە پرۆتین بۆ نیوەڕۆ، لە گەرمترین خاڵی ڕۆژدا، دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە ناڕەحەتی و گەرما بکەیت.

 

  1. لە ماڵەوە پلەی گەرمیت بە نزمیی ڕابگرە.

لەگەڵ دەستپێکردنی گەرمبوونی ڕۆژەکان، با جەستەت خۆی لەگەڵ پلەی گەرمی نوێدا بگونجێنێت بێ ئەوەی زۆر لە خۆت بکەیت ، دەست بکە بە خواردنەوەی ئاوی زیاتر و بە هێواشی بیخۆ. بەپێی توێژینەوەکان جەستەمان نزیکەی ٢ هەفتەی دەوێت تا لەگەڵ گەرمای هاویندا خۆی بگونجێنێت.، دڵنیابە لەوەی کە ماڵەکەت بە باشی ئامادە کراوە و هەر بۆشایییەک لە دەوری دەرگا و پەنجەرەکانتدا هەبێت گیراوە  بۆ ئەوەی هەوای فێنک لە ناوەوەدا بمێنێتەوە .

 

  1. زیاتر وەرزش بکە، کەمتر دانیشە.

گرنگە بە درێژایی ساڵ بەردەوام بیت لە وەرزشکردن، لەنێویاندا لە کاتی گەرمادا. چالاکییە وەرزشییەکانی وەک مەلەکردن و پاسکیلسواری زۆر گونجاون بۆ ئەوەی جەستەت لە گەرمای هاویندا بە چالاکی بهێڵێتەوە. ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی سوڕی خوێنت تەندروست بێت و جەستەت لە فۆرمدا بمێنێتەوە، لەبری ئەوەی لە مانگە گەرمەکاندا تەمبەڵی بکەیت. تەنها دڵنیابە لەوەی کە لە ئاودا بمێنیتەوە و ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگرەبەر، وەک بەکارهێنانی دژەخۆر و کڵاوی خۆر.

  1. دوور بکەوەرەوە لە خواردنەوە شەکردارەکان.

سۆدە و خواردنەوە وزەبەخشەکان و شەربەتی میوەی زیادە شەکردار دەتوانن لە گەرمادا زیان بە جەستەمان بگەیەنن. بەهۆی ڕێژەیەکی زۆری شەکریان، ئەم خواردنەوانە ئاوی جەستەمان وشک دەکەنەوە، کە دوا شتە کە پێویستمانە لە ڕۆژێکی گەرمی هاویندا! بەڵکو دەتوانێت تەندروستتر بێت کە لەسەر ئاوی سەهۆڵاوی فێنک و شێدار بمێنیتەوە، دڵنیابە لەوەی کە جەستەت لە گەرمبوونی زۆر و وشکبوونەوە بپارێزیت.

 

  1. تەواوکەری خۆراکی بخۆ

لە مانگە گەرمەکانی ساڵدا، زۆر گرنگە کە شێدار و تەندروست بمێنیتەوە، ئەمە دەتوانێت یارمەتیت بدات بە خواردنی ڤیتامین B  و C.  ئەم تەواوکەرانە دەتوانن وزەی پێویستت پێ بدەن کە پێویستتە ، ڤیتامین B دەتوانێت یارمەتی بەرزکردنەوەی ئاستی وزەت بدات و ماسولکەکانت چاک بکاتەوە، هەروەها ڤیتامین C دەتوانێت یارمەتی جەستەت بدات بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و خۆگونجاندن لەگەڵ گەرما.

تۆ پێشنیاری چ گۆڕانکارییەک دەکەیت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما؟

 

 

لە هەرێمی كوردستان وەرزی هاوین دەستپێدەكات
پێشت لە هەرێمی كوردستان وەرزی هاوین دەستپێدەكات
لە عێراق و هەرێم پشووی جەژنی قوربان دیاریكرا
دواتر لە عێراق و هەرێم پشووی جەژنی قوربان دیاریكرا
ەیوەندیدار