مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا كۆبووەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە تویتێكدا نووسیویەتی: ئەمڕۆ لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كۆبوومەوە و پیرۆزبایم لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی كرد.
ڕاشیگەیاندووە، “گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و توركیا و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەكانی عێراق و ناوچەكە كرد”.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەی لوتكەی توركیا و هەرێم پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بووە لەڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە، كە لەمانگی 3ی ئەمساڵەوە بەهۆی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس ڕاگیراوە.
ئەمڕۆ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری توركیا كۆبوومهوه و پیرۆزبایم لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی کرد.
گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە كرد.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) June 20, 2023