قوباد تاڵەبانی: تا كۆبوونەوەی داهاتوو كێشەكانی وەبەرهێنان چارەسەر بكرێن



بە مەبەستی بەگەڕخستنی باشتری پڕۆژەکان لە دەڤەری گەرمیان، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرەکانی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان کۆبووەوە و جەختیکردەوە کە؛ دەبێت تا کۆبوونەوەی داهاتوو، کە لە ماوەیەکی نزیکدا دەکرێت، کێشە و گرفتەکانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان چارەسەر بکرێن.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە ڕۆژی سێ شەممە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە سلێمانی بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەیدا بە ڕەخنە و گلەییەکانی دانیشتوانی ئیدارەی گەرمیان و وەبەرهێنەران لە سستی بەڕێوەچوونی کاروبارەکان و هۆشداریدا کە؛ چیتر هیچ کەموکوڕی و کەمتەرخەمییەک لە جێبەجێکردنی کاروباری هاووڵاتییان و وەبەرهێنەران قبوڵ ناکرێت.

قوباد تاڵەبانی لیژنەیەکی تایبەتی پێکهێنا، لەنێوان سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرەکانی ئیدارەی گەرمیان بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا بەدواداچون و هەڵسەنگاندن بکەن بۆ کێشە و کەموکوڕییە ئیدارییەکان و ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنی و گرفتە ئیدارییەکان، هەر لەو ماوەیەشدا مامەڵەکانی پڕۆژەکانی وبەرهێنان تەواوبکرێن و ئامادە بکرین بۆ کەوتنە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.

جێگری سەرۆک وەزیران ڕاشیگەیاند؛ هەر بەرپرس و بەڕێوەبەرێک کەمتەرخەم بێت لە راپەڕاندنی کاروباری هاووڵاتیان، یان کێشە و گرفت لەبەردەم پڕۆژەکانی وەبەرهێنان دروست بکات، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

لەم چوارچێوەیەشدا، باس لە پلانی قەربوکردنەوەی هەموو ئەو زەویە کشتوکاڵیانە کرا، کە دەکەونە ناو پرۆژەکانەوە لە سنوری کەلار و رزگاری. بڕیاریش درا کۆمپانیای جێبەجیکار بەزووترین کات دەست بکات بە دروستکردنی سایدی دوەمی شەقامی پشتێنەیی کەلار. هەروەها ڕێکارەکانی کۆڕنیشی سەر ڕووباری سیروان تەواو بکرێن بۆ ئەوەی پڕۆژەکە دەستبەکار بێت.

قوباد تاڵەبانی داواشیکرد لە سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرەکان، کە وەک یەک تیم کار بکەن و هەماهەنگی تەواو لەنێوان خۆیاندا دروست بکەن تا لە ماوەیەکی نزیکدا ئامادەکارییەکان بۆ هەموو پڕۆژەکان تەواو بکەن.

ئەم کۆبوونەوەیە لە درێژەی کۆبوونەوەکانی قوباد تاڵەبانیدا بوو لەگەڵ بەرپرسان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان، کە پێش هەفتەیەک بە هەمان شێوە لەگەڵ سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین کۆبووەوە و هۆشداری پێدان تا کۆبوونەوەی داهاتوو ئامادەکارییەکان بۆ کۆمەڵێک پڕۆژەی وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری تەواو بکەن.

بەر لەوەش لە ٤/٩/٢٠٢٢ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سلێمانی کۆبووەوە و لە ئەنجامدا توانرا لە ماوەیەکی کورتدا ژمارەیەکی زۆر پڕۆژەی وەبەرهێنان بخرێتە گەڕ.

دوای دوو ساڵ تەرمەکانیان ڕادەستی خانەوادەکانیان کران
پێشت دوای دوو ساڵ تەرمەکانیان ڕادەستی خانەوادەکانیان کران
سووریا لە ئاستانەوە پەیامێک بۆ تورکیا دەنێرێت
دواتر سووریا لە ئاستانەوە پەیامێک بۆ تورکیا دەنێرێت
ەیوەندیدار