باران ئاستی ئاوی دوكان بەرزدەكاتەوە



خەڵك-
باران بارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو كۆتایی بە مەترسی وشكەساڵی دەهێنێت و ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان بەرزدەكاتەوە.

لە ساڵی 2019دا بەهۆی زۆریی باران بارینەوە ئاستی بەنداوی دوكان و بەنداوەكانی دیكەی هەرێم بەجۆرێك بەرزبوونەوە، كە بێڵ ماوسەكەی دوكان سەرڕێژی كرد و هاووڵاتیان بۆ سەیركردن و وێنەگرتن سەردانی بەنداوەكە و دەرچەی سەرڕێژەكەیان دەكرد.

بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینە بەخوڕەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەرێمی كوردستانی گرتەوە، ئاستی باران بارین بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو چەند هێندەیە بەپێیی ئامارەكانی كەشناسی هەرێم و ئەوەش مەترسی وشكەساڵی ڕەواندۆتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، تا دوێنێ‌ 1-12-2022 بڕی 117 ملم باران باریوە لە دوكان لەكاتێكدا ساڵی ڕابردوو لەو بەروارەدا تەنها 12 ملم باران باریوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا بڕی 115 مەتر سێجا لە چركەیەكدا ئاو هاتۆتە ناو بەنداوی دوكات و ئاستی ئاوی بەنداوەكەی گەیاندۆتە زیاتر لە 488 مەتر سێجا لەكاتێكدا ساڵی ڕابردوو ئاستی ئاوی بەنداوەكە 489 مەتر سێجا بووە.

بەپێی ئەو ڕێژەیە، ئاستی بەرزبوونەوەی ئاو لە بەنداوی دوكان زیادی كردووە و سەرەڕای وشكەساڵی ساڵی ڕابردوو ئاستی ئاوەكە ڕێژەیەكی پێوانەیی زیادی كردووە و هاووڵاتیانیش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هیوا دەخوازن بێڵ ماوسی دوكان ئەمساڵیش سەرڕێژ بكات تاوەكو سەردانی بكەنەوە.

 

تەمومژ دروست دەبێت و باران لە چەند ناوچەیەك دەبارێ
پێت تەمومژ دروست دەبێت و باران لە چەند ناوچەیەك دەبارێ
خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانی پلەی دووەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێنا
دوات خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانی پلەی دووەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێنا
پەیوەنیدر