بەهای دۆلار دابەزی



نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە، بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە.

ئەمڕۆ بەهای دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٤٥ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

لەگەڵ پەسەندکردنی بودجەی عێراق هاووڵاتیان چاویان لە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارە، بەڵام نرخەکەی گۆڕانکاری ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینی.

ماوەی دوو ڕۆژە بەهای دینار بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت، ئەمڕۆش نرخەکەی زیاتر بەرزبووەوە.

بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ ٢٥٢ ملیۆن و ٨٦ هەزار و ٦٠٠ دۆلاری خستەبازاڕەوە، ١٩٥ ملیۆن و ١٨٦ هەزار و ٦٠٠ دۆلار بەشێوەی حەواڵە، ٥٦ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار بەشێوەی نەختینە.

 

 

لەسەر نەوتی هەرێم بەغدا دانوستان دەکات و ئەنقەرە فشار
پێت لەسەر نەوتی هەرێم بەغدا دانوستان دەکات و ئەنقەرە فشار
ڕووسیاو ڕۆژئاوا، بەناوبانگترین چەکەکانیان لە شەڕی ئۆکراین دا تاقی دەکەنەوە
دوات ڕووسیاو ڕۆژئاوا، بەناوبانگترین چەکەکانیان لە شەڕی ئۆکراین دا تاقی دەکەنەوە
پەیوەنیدر