بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا ٢٨ ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت و دەڵێت حەوت دانەیان بە خامی ئاسن دەفرۆشین.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی سەر بە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە زیادکردنێکی ئاشکرادا ٢٨ ئۆتۆمبێل و ئامێری لەکارکەوتوو دەفرۆشێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە هەرکەس و لەیەنێك خوازیاری بەشداریکردنە لە زیادکردنەکەدا، پێویستە ٣٧ ملیۆن و ٤٧٥ هەزار دینار بارمتە دابنێت.