سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەنقەرە و بڕیارە لەگەڵ سەرۆك کۆماری تورکیا کۆبێتەوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمار و هاکان فیدان وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی باڵای دیکەی حکومەتی نوێی تورکیا کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکەوە دەکرێت.