ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن



دابەشکردنی مووچەی پێشمەرگە بەردەوامە و تا کۆتایی هەفتەش دوو وەزارەتی دیکە مووچەی مانگی پێنج وەردەگرن.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی یەکەی ٧٠ و ٨٠ هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

بڕیارە  ڕۆژی چوارشەممە وەزارەتی دارایی و ڕۆژی پێنجشەممەش وەزارەتی ناوخۆو بەڕێوبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان و بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە مووچەی مانگی پێنج وەربگرن.

تا ئێستا وەزارەتی دارایی کاتی دابەشکردنی مووچەی وەزاەرتەکانی دیکەی ڕانەگەیاندووە.

لیژنەیەکی حکومی تایبەت پێداچوونەوە بە یاسای بوودجەدا دەکات
پێشت لیژنەیەکی حکومی تایبەت پێداچوونەوە بە یاسای بوودجەدا دەکات
هاووڵاتییەک ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا
دواتر هاووڵاتییەک ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار