وەزیری پەروەردە کاتی ڕاگەیاندنی دەرئەنجامەکان ئاشکرادەکات



٢٧ی ئەم مانگە تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ تەواو دەبێت، وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند پاش جەژنی قوربان ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ڕادەگەیەندرێت.

ئەمڕۆ شەشەم تاقیکردنەوەی نیشتیمانی خولی یەکەمی پۆلی ١٢ ئەنجامدرا، لە ٢٧ی مانگدا کۆتایی بە تاقیکردنەوەکان دێت.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پاش جەژنی قوربان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی ١٢ ڕادەگەیەنرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەگەڵ ئاسایش و پۆلیس هەماهەنگی تەواو هەیە، تا هیچ حاڵەتێکی نەخوازراوی قۆپی یاخود گزیکردن ڕوونەدات.

ئەوەشی خستەڕوو، لە تاقیکردنەوەی پۆلی ٩ و ١٢ چەند حاڵەتێکی قۆپیکردن هەبووە، بەڵام بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو گزیکردن زۆر کەمی کردووە.

 

لە ئێرلەندا، زیاتر لە ٩٠ هەزار دۆلار وەربگرە و لە دورگەیەکدا بژی
پێشت لە ئێرلەندا، زیاتر لە ٩٠ هەزار دۆلار وەربگرە و لە دورگەیەکدا بژی
لیژنەیەکی حکومی تایبەت پێداچوونەوە بە یاسای بوودجەدا دەکات
دواتر لیژنەیەکی حکومی تایبەت پێداچوونەوە بە یاسای بوودجەدا دەکات
ەیوەندیدار