هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە



هاتووچۆی هەولێر شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە بەهۆی کاری هێڵکارییەوە لەشەقامی شۆڕش لەسایدی هاتن بۆ ناوشار، لەسەرەتای شەقامی ١٢٠مەتری تاکو شەقامی ١٠٠مەتری دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی ئەمشەو٢٠٢٣/٦/١٩تاکو کاتژمێر ٧:٠٠ی بەرەبەیانی ڕۆژی٢٠٢٣/٦/٢٠،کاری هێلکاری کردن لەشەقامی شۆڕش لەسایدی هاتن بۆ ناوشار، لەسەرەتای شەقامی ١٢٠ مەتری تاکو شەقامی ١٠٠مەتری، لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر ئەنجام دەدرێت، لەکاتی هێڵکارییکردن بەناچاری هەندێک لەڕێڕەوەکان بەشێوەی کاتی دادەخەین.

هاتووچۆی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات و دەڵێت:” تکایە هاوکاری تیمەکانمان بن، وەبەپێ ی ئاراستەی دیاریکراو بەفسفۆر لەشەقامەکە لێخوڕین بکەن، چونکە کارکردنمان بۆ خزمەتتانە”.

هاووڵاتییەک ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا
پێشت هاووڵاتییەک ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا
نوێترین زانیاری لە بارەی دۆخی تەندروستی ئەو حاجیەی توشی جەڵتەی مێشک بوو
دواتر نوێترین زانیاری لە بارەی دۆخی تەندروستی ئەو حاجیەی توشی جەڵتەی مێشک بوو
ەیوەندیدار