بڕی پارەی هاووڵاتیان بۆ بەشەخۆراك دیاریكرا



بە بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ دروست كردنی پسووڵەی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراك، بڕی هەزار دینار لە هەر خێزانێك وەردەگیرێت و بڕیارەكەش تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هاووڵاتیانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و دەربەندیخان پێویستە سەردانی بریکارەکانی خۆراك بکەن بەمەبەستی ئەوەی هەر سەرۆك خێزانێك بڕی (1000) دینار ڕادەستی بڕیکارەکە بکات.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەو پارەیە لەبری چاپ کردنی کارتی ئەلیکترۆنییە.

جەختیشی كردۆتەوە، هاووڵاتیان پێویستە بەزووترین كات ئەو پارەیە ببەن، چونكە وەلیستی خۆراکی مانگی5 نادرێت هەتا ئەو پارەیە ڕادەست نەکرێت.

نوێترین زانیاری لە بارەی دۆخی تەندروستی ئەو حاجیەی توشی جەڵتەی مێشک بوو
پێشت نوێترین زانیاری لە بارەی دۆخی تەندروستی ئەو حاجیەی توشی جەڵتەی مێشک بوو
قائیمقامیه‌تی سلێمانی هەڵمەتێکی بەرفراوانی دەستپێکرد
دواتر قائیمقامیه‌تی سلێمانی هەڵمەتێکی بەرفراوانی دەستپێکرد
ەیوەندیدار