بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، بارستە هەوایەكی فێنك هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و سبەینێ پلەكانی گەرما زیاتر دائەبەزن.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی سێ شەممە ٢٠-٦-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم ساماڵ ئەبێت، لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستە ھەوای دەریای ناوەراست لەسەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ١ پلە زیاتر نزم دەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت.
ڕوونیشی كردەوە، پلەی گەرمای پێشبینیی كراو لە ھەولێر ٣٥ پلە و سلێمانی و دھۆک ٣٤ پلە و ھەڵەبجە ٣٥ پلە و کەرکوک ٣٧ پلە و گەرمیان ٣٩ پلەی سەدی دەبێت.
وتیشی، “تا ئێستا پلەی گەرمی زۆر نزمترە لە ساڵانێکی پێشتر، کە لەم کاتەدا پلەکانی گەرما لە شارەکاندا زیاتر بووە لە ٤٠ پلە”.