وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ، به‌دواداچوون له‌سه‌ر كه‌یسی مردنی ئافره‌تەکەی شاری هه‌ولێر ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی نه‌خۆشێكی ئافره‌ت، بڕیاردرا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه و ئاشكراكردنی ده‌ره‌نجامه‌كانی بۆ ڕای گشتی.
پاش ئه‌وه‌ی ئافره‌تێك به‌مه‌به‌ستی منداڵبوون روو له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی شاری هه‌ولێر ده‌كات، پاشان گیان له‌ده‌ستده‌دات، به گوته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی هۆكاری مردنی به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می پزیشكییه‌وه بوو.
ئەمەش دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە:
لەپێناو پاراستنی مافی نەخۆش و بەدواداچوونی بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیان لەدەستدانی نەخۆشێکی ئافرەت، وەزارەتی تەندروستی لەژێر ڕۆشنایی یاسای مافی نەخۆش ژمارە (4) ساڵی 2020 و پەیڕەوی لێکۆڵینەوە ژمارە (16) ساڵی 2022 بڕیاریدا بە پێکهێنانی لێژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر کەیسی مردنی نەخۆشێک لەشاری هەولێر بەچاودێری و ئامادەبوونی دادوەری نوێنەری داواکاری گشتی بۆ بەدواداچوونی زانستی و یاسایی و ئاشکراکردنی دەرەنجامەکان بۆ ڕای گشتی.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
19 حوزەیران 2023