تەرمی سینەماکارێکی عێراقی دۆزرایەوە



لوئەی فازڵ دەرهێنەری سینەمای عێراقیی دوای نزیكەی هەفتەیەك لە دیارنەمانی، ئەمڕۆ تەرمەكەی لە پزیشكی دادی بەغدا لەلایەن كەسوكارەكەیەوە ناسرایەوە و بڕیاریشە پاش رێكارەكان، بەخاكبسپێردرێت.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەغدای پایتەخت ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس تەرمی لوئەی فازڵیان لەكەناری روباری دیجلە دۆزیەوە، ماوەی پێنج ڕۆژە تەرمەكەی لە پەیمانگەی پزیشكی دادوەری بەغدایە ، و ئەمڕۆ دوشەممە، بنەماڵەی لوئەی فازڵ تەرمەكەیان ناسیوەتەوە، ئێستاش لە پرۆسەی تەواوكردنی ڕێكارەكانی وەرگرتنیدان، پاش تەواوكردنی رێكارەكان تەرمەكەیان رادەستدەكرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان ، تەرمەكە هیچ نیشانەیەكی ئەشكەنجەدان و تەقەكردنی پێوە دیار نیە، هۆكاری گیانلەدەستدانەكەی پێدەچێت تەنها خنكان بێت لەناو ئاودا.

جەبار جودی – نەقیبی هونەرمەندانی بەغدا بە کەناڵی دیجلەی  ڕاگەیاند “ماوەی چەندڕۆژێکە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی گەڕانین بەدوای لوئەی دا بەردەوام چاودێری کامێراکان و سەرجەم ئەو شوێنانەمان کردووە کە گومانمان هەبو ئەو دەرهێنەرەی بۆ بچێت بەڵام بەداخەوە دواجار لە پزیشکی دادوەری تەرمەکەیمان دۆزییەوە.”

دەرهێنەر و نوسەری سینەمای عێراقی لوئەی فازڵ لە ساڵی 1982 لە عێراق لەدایك بوە، هەریەك لە فیلمەكانی پاستێل و فڕێم هەردوكیان خەڵاتی دوەمیان لە یەكەمین فێستیڤاڵی فیلمی كەنداو بۆ فیلمی دۆكیۆمێنتاری بەدەستهێناوە.

هەروەها فیلمی كۆتۆن 2012 لە فێستیڤاڵی فیلمی كەنداو خەڵاتی باشترین دەرهێنەری بۆ فیلمی كۆتۆن بەدەستهێنا

پێت وەزارەتی تەندروستی لەسەر کەیسی مردنی ژنەکە هاتەدەنگ
دواخستنی مووچە ناڕەزایی لێ‌ دەكەوێتەوە
دوات دواخستنی مووچە ناڕەزایی لێ‌ دەكەوێتەوە
پەیوەنیدر