به‌ڕێوبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند، فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان 27 ملیۆن دۆلار قه‌رزی داوه‌ته‌وه و سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كانی هه‌مواركردووه‌ته‌وه و ئه‌مساڵ داهاتی له 50 ملیۆن دۆلار تێده‌په‌ڕێت.
ئه‌حمه‌د هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە کوردستان ٢٤ی راگەیاندووە، له چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازیدا و له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیار و راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گۆڕانكاری زۆر به‌سه‌ر په‌یكه‌ری ئیداری و گرێبه‌سته‌كان و خه‌رجی فڕۆكه‌خانه‌دا هێنراوه.
وتیشی: كارگۆی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر %56 كارگۆی هه‌موو عێراقی به‌ركه‌وتووه و 19 هێڵی ئاسمانی له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كار ده‌كه‌ن.
راشیگەیاند، داهاتی ئه‌مساڵ له كۆتایی مانگی ئازار/ مارسی 2023 راده‌گه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام ساڵی رابردوو، داهاتی فڕۆكه‌خانه 38 ملیۆن و 273 هه‌زار دۆلار بووه و هاوكات داهاتی كارگۆ 18 ملیۆن دۆلار بووه و گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ گه‌نجینه و پێشبینی ده‌كه‌ین، ئه‌مساڵ داهاتمان له سه‌رووی 50 ملیۆن دۆلار بێت، هەروەها 27 ملیۆن دۆلار قه‌رزی پێشووی فڕۆكه‌خانه‌كه‌مان داوه‌ته‌وه و داهاتمان زیادیكردووه.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ هه‌لێكی نوێی كارمان نییه و كاره‌كانی فڕۆكه‌خانه ته‌نیا به‌و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانه به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه ئێستا هه‌مانه.