پاڵاوگەی بێجی لەئێستادا نیوەی ئیش دەکات



ئەمڕۆ دووشەممە ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمان توانای پاڵاوگەی بێجی دیاریکرد.

 

کازم ئەلتوکی ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز ی پەرلەمانی عێراق بە (ئێرث نیوز)ی ڕاگەیاند، “پاڵاوگەی بێجی لەعێراق گەورەترین پاڵاوگە بوو ، هەروەها گرنگترین سەرچاوەی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز و ڕۆنی بەرمیل و  گازوایل بوو کە ڕۆژانە زیاتر لە 500 هەزار بەرمیل نەوت و ساڵانە 15 لیۆن تەن پێکهاتەکانی تری بەرهەم دەهێنا ، بەڵام بەهۆی شەڕی داعش ، ئەو پاڵاوگەیە زیانێکی زۆری بەرکەوت و دوای خەرجکردنی ملیاران دۆلار ، لە ئێستادا توانای پاڵاوگەی بێجی ٪50 جارانە و ڕۆژانە لەنێوان 150 بۆ 200 هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنێت ،

 

لەئێستاشدا کار بۆ پاراستنی دەکرێت، هەروەها زیاتر لە کادیرێک لەگەڵ زیاتر لە 3 هەزار کرێکار و تەکنیکی کار لە کارگەکەدا کاردەکەن بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی”. ماوەی مەزەندەکراو بۆ گەڕاندنەوەی بە ڕێژەی 100% لە 6 مانگەوە بۆ ساڵێکە.”

لەهەولێر باندێکی ساختەکردنی دراو دەستگیرکرا
پێشت لەهەولێر باندێکی ساختەکردنی دراو دەستگیرکرا
چۆن لەشت بەشێداری دەهێڵیتەوە؟
دواتر چۆن لەشت بەشێداری دەهێڵیتەوە؟
ەیوەندیدار