چۆن لەشت بەشێداری دەهێڵیتەوە؟



هێشتنەوەی لەشت بە شێداری  زۆر گرنگە چونکە وشکبوونەوە دەبێتە هۆی کێشەی پێست و سەرئێشە و گرژبوونی ماسولکەکان،  بەڵام خواردنەوەی ئاو بەتەنها تاکە ڕێگە نییە بۆ پڕکردنەوەی ئاو و وزەی لەشت ، هەندێک سەوزە و میوە هەن کە ئەوەندە ئاویان تێدایە کە زۆری پێویستی لەشت پڕدەکاتەوە ئەمە جگە لەوەی چێژ لە ژەمێکی بە تام وەردەگریت.

 

هیچ شتێک لەوە خۆشتر نییە کە لە هاویندا قاپێکی جوانی میوە یان زەڵاتە بخۆیت بەتایبەتی ئەگەر بەئاوێکی سارد شۆردرابێتەوە، هەر بۆیەش لیستێکمان لەو میوە و سەوزانە دروستکرد کە زۆرترین ڕێژەی ئاویان تێدایە.

 

1 . خەیار و کاهو

ڕێژەی ئاو لە خەیار تا 95% و کاهوو تا 96%

خەیار ڕێژەی کالۆری زۆر کەمی تێدایە و بڕێکی کەم لە ڤیتامین K و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم دابین دەکات.

کاهوو زۆر دەوڵەمەندە بە ماددەی فۆلێت کە سوودێکی زۆری هەیە بۆ خانمانی دووگیان، هەروەها بڕێکی زۆر ڤیتامین K و ڤیتامین A ی تێدایە.

 

  1. کولەکە

ڕێژەی ئاو: تا ٩٤٪

ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین ( C )  یان تێدایە بەو پێیەی یەک کوپ 35%ی ڕێژەی پێشنیارکراوی ڕۆژانەی تێدایە.

 

  1. شووتی

ڕێژەی ئاو: تا ٩٢٪

شووتییەکان دەوڵەمەندن بە  ڤیتامین A و ڤیتامین C و مەگنیسیۆم و دژە ئۆکسانی بەهێز لەوانە لایکۆپین.

4.شلک

ڕێژەی ئاو: تا ٩١%

دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ و دژە ئۆکسێنەر و ڤیتامین سی و فۆلێت و مەنگەنیسۆم.

 

  1. کاڵەک

ڕێژەی ئاو: تا ٩٠٪

یەک کوپ کاڵەک (کانتالۆپ) 2 گرام ڕیشاڵی تێدایە و زۆر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی کە سیستەمی بەرگری لەش بەرز دەکاتەوە.

 

  1. قۆخ و هەرمێ

ڕێژەی ئاو: تا ٨٨٪

هەرمێ ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە، لەکاتێکدا قۆخ بڕێکی باش ڤیتامین A و پۆتاسیۆم و بێتا کارۆتین و فسفۆری تێدایە

 

  1. پرتەقاڵ

ڕێژەی ئاو: تا ٨٨٪

ڕێژەیەکی زۆر بەرزی ڕیشاڵ و پۆتاسیۆم و ڤیتامین سی و دژە ئۆکسێنەری بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییان تێدایە.

 

8 ئەناناس

ڕێژەی ئاو: تا ٨٦٪

ڕێژەیەکی زۆر بەرزی پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و ڤیتامین سی و فۆلات و ڤیتامین ئەی تێدایە.

 

9 بلوبێری

ڕێژەی ئاو: تا ٨٤٪

ڕێژەیەکی زۆر بەرزی پۆتاسیۆم و ڤیتامین A و ڤیتامین K و فسفۆریان تێدایە.

 

 

  1. مانگۆ

ڕێژەی ئاو: تا ٨٣٪

ڕێژەیەکی زۆر بەرزی پۆتاسیۆم و ڤیتامین ئەی و بێتا کارۆتین و ڤیتامین سییان تێدایە.

 

خۆشترین میوەکانت چین و ڕۆژانە چەندیان دەخۆیت؟

 

پاڵاوگەی بێجی لەئێستادا نیوەی ئیش دەکات
پێشت پاڵاوگەی بێجی لەئێستادا نیوەی ئیش دەکات
نەجمەدینی غوڵامی “مانای ئەڤین” بڵاودەكاتەوە
دواتر نەجمەدینی غوڵامی “مانای ئەڤین” بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار