حكومەتی هەرێم بۆ دەرماڵەی خوێندكاران بڕیاریدا



مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندیی دا لەسەر خەرجكردنی زیاتر لە ٧ ملیار دینار بۆ پاڵپشتیكردنی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە چوارچێوەی گرنگیدانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بە كەرتی خوێندن و پاڵپشتی بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندیی دا لەسەر بەردەوامبوونی خەرجكردنی بڕی ٧ ملیار و ٢٥٠ ملیۆن دیناری مانگانە بۆ خوێندكاران.

ڕاشیگەیاندووە، بەشێكی ئەو پارەیە بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری لە بەشە ناوخۆییەكان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) هاوشێوەی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) لەسەر بودجەی زانكۆ و پەیمانگاكان خەرج دەكرێت.

بەپێی ڕێنمایی دارایی، هەر خوێندكارێكی زانكۆ و پەیمانگاكان لەناو شارەكان بڕی 40 هەزار دینار و لە دەرەوەی شار بڕی 60 هەزار دیناری پێ‌ دەدرێت.

نەجمەدینی غوڵامی “مانای ئەڤین” بڵاودەكاتەوە
پێت نەجمەدینی غوڵامی “مانای ئەڤین” بڵاودەكاتەوە
ئاگرەكەی شارباژێڕ 5 گوندی سووتاند
دوات ئاگرەكەی شارباژێڕ 5 گوندی سووتاند
پەیوەنیدر