ڕێزان شێخ دلێر پەرلەمانتاری پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بۆ تۆڕی میدیایی خەڵک دواو وتی ” ئەو بودجەیەی بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە دابین کراوە کەمە و کێشەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەر ناکات”،
سەبارەت بەڕادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە عێراق ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو وتی ،دادگای فیدڕاڵی بەفەرمی هەناردەکردنی نەوتی کوردستانی لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە بە نایاسایی ناوبرد ، هەربۆیە حکومەتی هەرێم نەیدەتوانی چیدی نەوتەکەی بفرۆشێت بەڵکو دەبوو لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە نەوتەکەی بفرۆشێت، هەربۆیە بەناچاری ڕادەستی بەغدای کرد.
لەبارەی قەوارەی هەرێمەوە کە زۆر قسەی لەسەر دەکرێت ، ڕێزان شێخ دلێر وتی”بەر لەدەرچوونی ئەم بڕیارە هەرێم لەناوچەکە و تەنانەت لە جیهانیشدا بەجۆرێک لەجۆرەکان وەک دەوڵەتێک مامەڵەی لەگەڵ دەکرا ، خاوەن قەوارە و پێگەیەکی بەهێز بوو بەڵام پەرتبوونی پارتی و یەکێتی و بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی و بەسەرچوونی پەرلەمان و بەسەرچوونی ماوەی یاسایی دەسەڵاتەکانی هەرێم وایکرد قەوارەی هەرێم زۆۆر بچووک ببێتەوە و ئەو هێز و کیانەی هەیبوو بەرەولاوازی بچێت ،
لەبەشێکی تری وتەکانیدا ڕێزان شێخ دلێر باسی لەوەکرد ، هەرچی هەڵدەستێ لەدادگای فیدڕڵی سکاڵا لەسەر هەرێمی کوردستان تۆمار دەکات، و بەمدواییەش دادگای پاریس سزای نوێی سەپاند و هۆکاری سزاکانی ئەو دادگایەی گەڕاندەوە بۆئەوەی کە دەوڵەتی تورکیا بەبێ ئاگاداری حکومەتی عێراق نەوتی هەناردە کردووە.