لەسەر رێگای سەرەکی (هەولێر – کەرکوک )،لەنزیک دۆڵە بەکرە رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
فازل حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر ٦:٠٠ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای سەرەکی (هەولێر – کەرکوک )، لەنزیک دۆڵە بەکرە، تۆیۆتایەکی تاکسی کەبەرەو هەولێر دەهات بەهۆی تیژڕۆیی کۆنترۆڵی لەدەستداو چووە سایدی بەرامبەر، لەوکاتەش هیۆندایەکی تایبەت لە سایدەکەی ترەوە دەڕۆیشت بەرەو کەرکوک و پێکدادان دروست بوو لەنێوانیان.
هاتووچۆی هەولێر دەشڵێت:” لە دەرەنجامی رووداوەکە شوفێری تاکسی گیانی لەدەستداو ٤ کەسیش کە شۆفێر و سەرنشینی هۆنداکە بوون بەسەختی بریندار بوون”.