هۆکاری دەستبەسەرکردنی بەرپرسەکەی کارەبای سلێمانی ئاشکراکرا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەرپرسی بەشی فرۆشتنی وزە لە چوارچێوەی لیکۆڵینەوەکانی دەستەی دەستپاکی دەستبەسەرکراوە.

ئەمڕۆ دووشەمە، بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانی ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆى رۆژی یەکشەممە 18/6/2023 بەفەرمانى دادوەرى دەستەى دەستپاکى، لێپرسراوى بەشى فرۆشتنى وزە لە بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى رۆژئاواى سلێمانى بە مەبەستی لێکۆڵینەوە دەستبەسەرکراوە.

ڕوونیشیکردەوە دەربارەی “پێدانى ئەستۆپاکى بۆ دوو بیناى بازرگانى” لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە و بەرپرسەکەش لەو چوارچێوەیەدا دەستبەسەرکراوە.

دەیان کۆچبەری کورد لە دەریای ئیجە ڕزگارکران
پێت دەیان کۆچبەری کورد لە دەریای ئیجە ڕزگارکران
تۆمەتبارێک لە گوندی سورەبان دەستگیرکرا
دوات تۆمەتبارێک لە گوندی سورەبان دەستگیرکرا
پەیوەندیدار